ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوای ئەوەی كه چین هەنگاوێكی ناوە بۆ كۆنترۆڵكردنی ویرووسی كۆرۆنا، ئەو وڵاتەی ئاسیا دەستی كردوە بە ناردنی هاوكاری بۆ هەندێك لەو وڵاتە ئەوروپیانەی كە تێیاندا پەتای كۆرۆنا لە كۆنترۆڵ دەرچووە.
له‌م پێوه‌نده‌دا ماڵپه‌ڕی ئاوێنە ڕایگه‌یاندووه، بەگوێرەی دەزگا راگەیاندنە رەسمییەكانی چین، ده‌وڵه‌تی پێكه‌ن ناردنی یەكەم قه‌تاری بارهەڵگریی بۆ ئۆرووپا دەستپێكردوە كە هاوكاریی پزیشكی لەخۆدەگرێت. ئه‌م قه‌تاره ڕۆژی یەكشەممە ٣ی خاكه‌لێوه، وێستگەی شاری “ی‌و”ی لە رۆژهەڵاتی چین بەرەو مادرید پایتەختی ئیسپانیا جێهێشتوە كە بارەكەی ١١٠ هەزار ماسی پزیشكی و سەدان پۆشاكی خۆپاراستن و چەند پێداویستییەكی پزیشكی دیكە بۆ بەرەنگاربونەوەی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لەخۆدەگرێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، چین ئێستا تاڕادەیەكی زۆر بووه‌تە ناوچەیەكی ئارام بۆ ویرووسی كۆرۆنای نوێ، ئەوەش دوای دابەزینی ژمارەی تووشبون و مردن بە ڤایرۆسەكە لەو وڵاتە، بەڵام ژمارەی تووشبوان و قوربانییانی ئه‌م ویرووسه لەچەند وڵاتێكی ئۆرووپایی، گەیشتووه‌تە ژمارەیەكی ترسناك لەسەرو هەموشیانە لە ئیتالیا و ئیسپانیا.