ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه “دارا ڕەحمانی” به‌ندكراوی سیاسی خەڵکی شاری جوانڕۆ، ڕۆژی سێشەممە ٨ رەزبەر بە هۆی بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا ، لە زیندانی دیزلاوای شاری کرماشان مورەخەسی پێدرا و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “دارا ڕه‌حمانی” مانگی گەلاوێژی ئه‌مساڵ به مه‌به‌ستی تێپەڕاندنی ماوەی سزای پێنج ساڵ حوكمه‌كه‌ی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ زیندانی دیزلاوا. شایانی باسه، “دارا ڕه‌حمانی” ساڵی ٩٤ لە لایەن دادگای ڕژیم له شاری کرماشان بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، بە پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو.