کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناردنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی بۆ مه‌ره‌خه‌سی به‌دوای پێنج ساڵ

ناردنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی بۆ مه‌ره‌خه‌سی به‌دوای پێنج ساڵ1

ناردنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی بۆ مه‌ره‌خه‌سی به‌دوای پێنج ساڵ1

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی دوای پێنج ساڵ ڕاگیران لە زیندانی كرماشان مافی مه‌ره‌خه‌سی پێدرا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردان، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “نەبیوڵڵا محەممەدی” دوای پێنج ساڵ مافی مرەخەسی پێدراوە و بە شێوەی کاتی لە زیندان هاتووەتە دەرەوە. شایانی باسه‌، ناوبراو مانگی جۆزەردانی ساڵی ٩٥ لە لایەن هێزەکانی سپای نەبی ئەکرەمی کرماشان دەستبەسەر و دواتر لە لایەن لقی چوارەمی دادگای ڕژیم له‌ شاری کرماشان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە و دواتر ئه‌م حوكمه‌ لە لایەن لقی ٩ی دادگای پێداچوونەوەی ئۆستانی کرماشان وەک خۆی پشتڕاست کرایه‌وه‌.