له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی له شاره‌كانی بۆكان، دێهلۆڕان و تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری بۆكان لاوێكیان به ناوی “زه‌كه‌ریا تهعاقۆب” و له شاری دێهلۆڕان هاووڵاتیه‌كیان به‌ناوی “ئه‌كبه‌ر ده‌رویشی” و چالاكێكی فێمینیستی خه‌ڵكی تاران كه پێكهێنه‌ری كه‌مپه‌ینی “نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت بۆ ژنانه” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.