به پێی راپۆرتهكان، چارەنووسی کاسبکارێکی خەڵکی گوندی کۆخ حەسەنە كوهردهی، سەر بە شاری بانە بە ناوی “عەبدولخالق خەیاڵی” ناسراو بە عەتا کۆخی ، پاش 18 مانگ دهستبهسهری هێشتا نادیاره.
بە پێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیهكان،” عەبدولخالق خەیاڵی” له ڕێکەوتی 8ی گەلاوێژی ١٣٩٩، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمهوه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواێزراوە.ئەم سەرچاوەیە ئاشکرای دەکات؛ عەتا کۆخی خێزاندار و خاوەنی 5 منداڵ،و کاسبکاری سنووری بووە. بنەماڵهی ناوبراو سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام لە لایەن دامەزراوە قەزایی و ئەمنییەکانەوە، وڵامێکی ڕوونیان لەهەمبەر چارەنووسی پێ نەدراوه. ههر بهپێی ئهم راپۆرته، هێزه كانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بە بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییەی ڕایانگهیاندووه کە بە پێی قوورسی تۆمەت و دۆخی دۆسیەکەی ئەگەری هیچ جۆره چاوپێکەوتن و وەرگرتنی زانیاری بوونی نییە.