لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای سەردەشت، هاووڵاتییهكیان بهناوی “شێرکۆ سیاوەشی”، تەمەن ٣٧ ساڵ، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی شێرکۆ سیاوەشی ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و کوتان و مالەکەیان پێشکنیوە و دەستیان بەسهر كهل و پهله كهسیهكانی داگرتووە. شایانی باسه، سەرەڕای تێپەڕینی چەند ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییه، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەست دا نییە.
