هاووڵاتییه‌ك به ناوی “عه‌زیمه ناسری”، خه‌ڵكی شاری بۆكان، پاش تێپه‌ڕینی ٢٤رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، چاره‌نووسی نادیاره.
به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه له یه‌كێك له گرتووخانه ئه‌منییه‌كانی شاری ورمێ له ژێر لێپرسینه‌وه دایه. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو بۆ ناوه‌نه‌ده ئه‌منییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان له دانی هه‌ر جۆره روونكردنه‌وه‌یه‌ك خۆ ده‌بوێرن. ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، لەلایەن هێزه ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.