کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نادیاری چارەنووسی “پژمان مورادی” له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان

نادیاری چارەنووسی پژمان مورادی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان

“پژمان مورادی”، لاوی خەڵکی ڕوانسەر، ماوەی زیاتر لە پازدە مانگە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، لەلایەن سپای پاسداران و لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیی کورتدا بە بنەماڵەی پژمان ڕاگەیەندراوە کە کوڕەکەیان لەلایەن ئەو ناوەندە حکوومەتییەوە دەستبەسەر کراوە و هیچ وردەکارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی باس نەکراوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوەندە ئه‌منیه‌تیه‌كان په‌روه‌نده‌سازیان بۆ “پژمان مورادی” کردووە و ناوبراویان له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش كردووه‌.