به پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د ئێران نژاد” رۆژی ٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٩ی هه‌تاوی له كتێب فرۆشییه‌كه‌ی له تاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و كه‌ره‌سته تایبه‌ته‌كانی زه‌وت كرا و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئێوین كراوه.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو پتر له یه‌ك مانگه په‌یگیری چاره‌نووسی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یانن و تاكۆ ئێستا هیچ زانییارییه‌كیان له باره‌ی ناروودۆخی ناوبراو و شوێنی ڕاگرتنی ده‌ست نه‌كه‌وتووه. دادسه‌رای ئێوین وتۆیه‌تی كه ناوی ناوبراو له زندانی ئێوین دا نییه و ئه‌وه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی.