پێنج هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “مەڵقەره‌نی” سه‌ر به شاری سەقز بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا مەهجوور”، “محەمەد مەهجوور”، “ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی به‌ڵاغی”، “محەمەد فەدەوی” و “زانکۆ مەسعوودی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز هێشتا چاره‌نووسیان ناڕوون و نادیاره.
بە پێی زانیارییه‌كان، ئەم پێنج هاووڵاتییە لەوکاتەوە دەستبەسەر کراون هەر کامەیان یەکجار لە ڕێگای تەلەفوونەوە پەیوەندییان بە بنەماڵەکانیان کردووە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و هەروەها مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بوون. جێی ئاماژه‌یه كه “عەبدوڵڵا مەهجوور” و “محەمەد مەهجوور” ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی مانگی خەزەڵوەری ئه‌مساڵ و “ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی”، “زانکۆ مەسعوودی” و “محەمەد فەدەوی” ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی مانگی سەرماوەزی ئه‌مساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سه‌قز دەستبەسەر کراون.
