به پێی ڕاپۆرته‌كانی مافی مرۆڤ، “نه‌وید كۆنه‌پۆشی” چالاكی ژینگه‌یی و ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی “سه‌وزی چیا”ی مه‌ریوان پاش ٤٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، هێشتا چاره‌نووسی نادیاره.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به شوێن ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوانه‌وه، ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌منییه‌تی ئه‌و شاره كراوه و ماوه‌ی ٤٠ ڕۆژه هیچ زانیارییه‌كی دیكه له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستا نییه. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، وێڕای چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه و نیگه‌رانی باروودۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كه‌یانن.
