سەرەڕای تیپەڕ بوونی سێ مانگ لە كاتی دەستبەسەر کرانی “خەدیجە مێهدیپوور”ی تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری “ئەیوان”ی سهر به ئۆستانی ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، هیچ زانیارییەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.
“خەدیجە مێهدی پوور” ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی مانگی ڕەزبەری ئهمساڵ به شێوهی نایاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیلامەوە دەستبەسەر کرا. بە وتەی بنهماڵهی ئهو چالاكه مهدهنییه، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا خەدیجە مێهدی پوور لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و هەروەها مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی دڵنیگەرانی بنەماڵەکەی. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی لهبهردهستا نییه.
