به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی چوار خوێندكاری كچی زانكۆی فه‌ننی سنه به ناوه‌كانی “ڕزوان بازانی”، “تینا خدری”، “سه‌نا خودامورادی” و “هانیه چوارده‌ولی” خه‌ڵكی جوانڕۆ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ناڕوون و نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی فه‌ننی سنه له درێژه‌ی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران دا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ مانیانگرت و له ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیانكرده سه‌ریان و ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، چوار خوێندكاری ئه‌و زانكۆیه به‌ناوه‌كانی “ڕزوان بازانی”، “تینا خدری”، “سه‌نا خودامورادی” و “هانیه چوارده‌ولی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندران و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.