“مه‌زه‌فه‌ر ساڵح‌نیا” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران ڕۆژی ٣٠ی مانگی خه‌رمانان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه له‌شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌و كاته‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه كرێكاریه، له‌ماوه‌ی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا به‌رده‌وام سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌یان كردووه‌ن به‌ڵام هیچ وڵامێكیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی وه‌رنه‌گرتووه و هێشتا له گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌دایه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ١٨ ڕۆژی ڕابردوودا ده‌ستیان دایه ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌رینی خۆپێشانده‌ران و چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی و به سه‌دان كه‌س ئێستا له به‌ندی ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كاندان. چه‌ند چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی دیكه‌ی شاری سنه كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون بریتین له: “غوڵام ڕه‌زا شه‌ریفه“، “سه‌لاح زه‌مانی“، “لوتفۆڵڵا ئه‌حمه‌دی“، “به‌ختیار سه‌مه‌دی” و “خالد حسێنی“.