به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی پێنج چالاكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شاره‌كانی تاران، مهاباد، سنه و كرماشان پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ناڕوون و نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌ناوی “ئه‌میر نه‌سرۆڵڵاهی” خه‌ڵكی مهاباد كه بریندارانی ئه‌و شاره‌ی تیمار ده‌كرد پاش ده‌ستبه‌سه‌كرانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه نادیاره، هه‌روه‌ها هو‌نه‌رمه‌ند و چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوی “عه‌لی ئه‌تابه‌كی” و ئه‌ندامێكی ڕێكخراوی مانگی سووری سنه به‌ناوی “هێمن حاجی میرزایی” كه پێشتر به ئه‌شكه‌نجه و لێدانه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه چالاكێكی مه‌ده‌نی بواری منداڵان به‌ناوی “سه‌روناز ئه‌حمه‌دی” هاوكات له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی به‌ناوی “كامیار فه‌كوور” مانگێگ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران و له‌و به‌رواره‌وه تابه ئه‌مڕۆ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.