“پارسا قوبادی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “شاهین”ی سه‌ر به شاری “كامیاران” كه پێشتر له شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” به گولله‌ی ساچمه‌ی هه‌ر دوو چاوی له‌ده‌ست دابوو، ١٣ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆینیكی نادیار گۆازرایه‌وه.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “پارسا قوبادی”، ناوبراو به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆینیكی نادیار ڕاگۆیزراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه كه بنه‌ماڵه‌ی پارسا چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانیان كردووه، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن و شوێنی ڕاگیرانی وه‌رنه‌گرتووه.
