له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ هاووڵاتی دیكه له‌شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هاووڵاتیه‌كیان به‌ناوی “سه‌حه‌ر بهرلوویی” له تاران، لاوێكی خه‌ڵكی سنه و دانیشتووی ئه‌هواز به‌ناوی “فه‌رزاد كه‌ریمی”، سێ لاوی خه‌ڵكی شنۆیان به‌ناوی “عوسمان ئه‌ره‌س زاده”، “هه‌ژار مه‌حموودیان” و “فه‌رعان حه‌سه‌ن زاده”، لاوێكی خه‌ڵكی ئابدانانی ئیلام به‌ناوی “سوهراب مووسه‌وی”، دوو لاوی خه‌ڵكی قائیم شار به‌ناوه‌كانی “ئه‌میر حسێن و محه‌ممه‌د ڕه‌زا سهمهرلی” و هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی پیرانشاریان به‌ناوی “تاها ڕه‌سووڵیان” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.