له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ناوه‌كانی “شۆعه‌یب حه‌بیبی”، “هیراد به‌همه‌نی” و “ئازاد فه‌لاتی”، سێ لاوی خه‌ڵكی گوندی ئهڵكی كامیاران به‌ناوی “مێهرداد مورادی نیژاد”، “مانی گورگانی” و “ئارێز زه‌ردویی”، لاوێكی خه‌ڵكی ئاوایی “ده‌ژن”ی كامیاران به‌ناوی “حه‌مید مه‌ردووخی”، كچێكی لاوی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵی خه‌ڵكی تۆربه‌تی جام به‌ناوی “نووش ئافه‌رین ڕه‌حیمی” و ژنێكی دانیشتووی شارۆچكه‌ی ئێكباتانی تاران به‌ناوی “ساناز شاه حسێنی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.