له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا 34 هاووڵاتی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم خوێندكارێكی زانكۆی شه‌ریف و خه‌ڵكی كامیاران به‌ناوی “مه‌سعوود قوربانی” و سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری قوروه‌یان به‌ناوه‌كانی “میلاد و كاوه عه‌بدۆلمه‌لیكی” و “مۆبین كه‌ریمی” ڕفاندووه، هه‌روه‌ها له شاری شنۆ ٨ هاووڵاتییان به‌ناوه‌كانی “فه‌رهاد تاها زاده”، “شیما و ژاڵه ابن عه‌باس”، “شاهین ڕه‌سووڵی”، “ئه‌یووب ئاغڵیانی”، “فه‌ریاد عه‌مه‌شوور”، “مێهران تافت” و “هه‌ژار حه‌میدی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنكی نادیار گواستۆته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو لاوی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوه‌كانی “سۆمه‌یه عه‌بدۆلتاجه‌دینی” و “سه‌ید كه‌ره‌م عه‌باسی”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی “بارزان بابامیری”، دوو لاوی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د كه‌رامه‌ت” و “كاوه مه‌ولوودی”، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی دێولان به‌ناوه‌كانی “حێشمه‌ت مه‌فاخری” و “مۆحسین فه‌رمانی”، سێ میرمنداڵی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوه‌كانی “پێشه‌وا ئه‌حمه‌دی”، “كارۆ فه‌تحی” خه‌ڵكی گوندی نگڵ” و “ئه‌شكان دۆستی”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی پاوه به‌ناوی “هه‌ژار شه‌ریفی”، لاوێكی خه‌ڵكی شاری خۆی به‌ناوی “محه‌ممه‌د حاجیلوو” و حه‌وت لاوی خه‌ڵكی سنه به‌ناوه‌كانی “ڕه‌سووڵ دوونیا” ڕاهێنه‌ری وه‌رزشی، “مۆبین ئه‌حمه‌دی” خوێندكاری زانكۆی علووم پزیشكی سنه، “دیاكۆ نیازی”، “نه‌سیم مه‌ردووخی” هونه‌رمه‌ند، “سامان و ساسان بیگله‌ری” و “عه‌دنان باستامی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
