به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی ئێران، چاره‌نووسی ٢٢ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان ناڕوون و نادیاره.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، چاه‌رنووسی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “هۆیه”ی سه‌ر به شاری سنه به‌ناوه‌كانی “نه‌عیم ئه‌حمه‌دی” و “حامید ڕۆسته‌می”، خوێندكارێكی زانكۆی كوردستان به‌ناوی “ئایدین غه‌فاری”، موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “شیوا مه‌فاخری”، خوێندكارێكی زانكۆی ئیسفه‌هان به‌ناوی “یوونس مهشایهخی”، خوێندكارێكی زانكۆی عیلم و سه‌نعه‌ت به‌ناوی “ئه‌میرحسێن قوربان حسێنی”، خوێندكارێكی زانكۆی ئازادی قوروه به‌ناوی “نیما حه‌یده‌ری”، خوێندكارێكی خه‌ڵكی سنه له زانكۆی خواجه نه‌سیر به‌ناوی “سرووش ئه‌حمه‌دی”، ٧ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری تیكاب به‌ناوه‌كانی “مێهدی مورادی”، “به‌هرام ئه‌كره‌می”، “كامران قادری”، “فه‌رشید زارعی”، “وه‌حید ده‌یهیم”، “سیروان شیووخی” و “ئومید عه‌باسی”، لاوێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی “سارۆ كه‌ریم پوور”، چالاكێكی كرێكاری شاری شنۆ به‌ناوی “عه‌باس هاشم پوور” و لاوێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ناوی “كازم تابناك” و هه‌روه‌ها سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ناوه‌كانی “عومران وه‌له‌دی”، “جه‌لیل سۆله‌یمانی” و “كه‌یوومه‌رس” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ناڕوون و نادیاره و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.