له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٩ هاووڵاتی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به‌ناوی “ئه‌رسه‌لان دیوارگه‌ر”، لاوێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی “هێمن ڕه‌نجبه‌ر”، لاوێكی خه‌ڵكی بابۆل به‌ناوی “نیلووفه‌ر ئهبازهریان”، خوێندكارێكی زانكۆی هونه‌ری ئیسفه‌هان به‌ناوی “سه‌حه‌ر ئازه‌رپیرا”، دوو لاوی خه‌ڵكی زاهیدان به‌ناوه‌كانی “بنیامین ڕه‌خشانی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و “عه‌بدۆلخالق حسێن زهی” خوێندكاری زانكۆی ئه‌و شاره، دوو مێرمنداڵی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ناوه‌كانی “مانی نووری” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و “حیسام محه‌ممه‌دی ته‌بار” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “نیلووفه‌ر حامیدی”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كامیاران به‌ناوی “ئاره‌ش تابعی”، سێ لاوی خه‌ڵكی سنه به‌ناوه‌كانی “ساحیب ئه‌حمه‌دی” ، “ڕێبوار نه‌جه‌فیان” و “كامران محه‌ممه‌دی”، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی دێهده‌شت به‌ناوی “عه‌لی محه‌ممه‌د پهریسانی”، كچێكی لاوی خه‌ڵكی ساری به‌ناوی “ساناز جه‌هان تیغ”، موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی ئابدانان به‌ناوی “ئه‌حمه‌د عه‌لیزاده”، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی په‌ردیسی كه‌ره‌ج به‌ناوی “شه‌قایق فازڵی”، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی ته‌ورێز به‌ناوی “ئه‌میر چه‌مه‌نی” و خوێندكارێكی زانكۆی سه‌نعه‌تی شه‌ریف به‌ناوی “فاتمه ناسر ڕه‌نجبه‌ر” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له به‌رده‌ستدا نییه.