له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٦ هاووڵاتی له‌شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوی “ئه‌بۆلفه‌زل ڕۆسته‌می”، لاوێكی خه‌ڵكی مهاباد به‌ناوی “سیاوه‌ش هووهه‌ق”، كچێكی لاوی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “مۆهه‌نا كاملی”، خوێندكارێكی زانكۆی تاران به‌ناوی “مه‌ریم بهلالپوور”، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “ئیدریس منبه‌ری”، لاوێكی خه‌ڵكی قوروه به‌ناوی “ئه‌حمه‌د ڕه‌زایی”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئابدانان به‌ناوی “ئێحسان مونشی زاده”، دوو خوێندكاری كچ به‌ناوه‌كانی “ئاناهیتا فه‌ره‌همه‌ند” و “سارا به‌هرامی”، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “شێركۆ ڕه‌وشه‌نی”، هاوسه‌ری “ئایدا ڕاستی” شارۆمه‌ندی به‌هایی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌ناوی “به‌ردیا به‌سیری”، كاسبكارێكی خه‌ڵكی شیراز به‌ناوی “ئه‌میر هووشمه‌ند”، “دوو لاوی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به‌ناوه‌كانی “ڕامیار وهرمهرزیار” و “شه‌هرام عهبدۆڵڵاوهند” ڕاهێنه‌ری بۆكس، دوو لاوی خه‌ڵكی تاران به‌ناوه‌كانی “مه‌ریه‌م سهدرنیا” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری و “مه‌تینه خودایار” ڕاهێنه‌ری وه‌رزشی پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ناڕوون و نادیاره.