له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٥ هاووڵاتی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی لاوێكی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “ئاره‌ش شه‌هبازی”، وه‌رزشوانێكی خه‌ڵكی قه‌سری شیرین و دانشتووی كرماشان به‌ناوی “سورێنا ڕامیار”، دوو گه‌نجی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به‌ناوه‌كانی “ئێقباڵ خودامورادی” و “بێهنام مورادی”، دوو خوێندكاری زانكۆی خواجه نه‌سیر به‌ناوه‌كانی “كیمیا كه‌ریمی” و “ئه‌رژه‌نگ مورته‌زه‌وی”، دوو لاوی خه‌ڵكی مهاباد به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ڕه‌ش” و “ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌دی”، خوێندكارێكی زانكۆی پزیشكی شیراز به‌ناوی “محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دوه‌ند شاهوردی”، لاوێكی خه‌ڵكی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان به‌ناوی “مێهدی كه‌ریمی خوراسگانی”، قوتابیه‌كی خه‌ڵكی ورمێ به‌ناوی “سه‌مانه فه‌تحی”، كرێكارێكی خه‌ڵكی خۆی به‌ناوی “زاهر عه‌لیزاده”، قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوی “كه‌یوان قوربانی نژاد”، خوێندكاری زانكۆی ساری و خه‌ڵكی قائیمشار به‌ناوی “بیتا حه‌قانی” كه حوكمی “فساد فی الارض”یان خستۆته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی و لاوێكی خه‌ڵكی شاری قودسی تاران به‌ناوی “ڕه‌زا میرزاده” پاش ده‌ستبه‌سه‌ر و گواستنه‌وه‌یان بۆ گرتووخانه ناڕوون و نادیاره و بنه‌ماڵه‌كانیان نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستیانن.