له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٥ هاووڵاتی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان ناڕوون و نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو خوێندكاری خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوه‌كانی “ئه‌سرین و نه‌سرین كه‌ریمی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری بانه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، هه‌روه‌ها چاره‌نووسی خوێندكارێكی زانكۆی پزشكی سنه به‌ناوی “سه‌عدی منبه‌ری” نادیاره و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی “مه‌نسوور ئه‌حمه‌دی فوولادی” خوێندكاری زانكۆی تاران و “محه‌ممه‌د موسته‌فایی” خوێندكاری زانكۆی شه‌ریف له‌به‌رده‌ستدا نییه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به‌ناوی “سه‌عید ئازه‌رپیرا”، دوو برای خه‌ڵكی بانه به‌ناوه‌كانی “وریا و وادی قادریان”، دوو لاوی خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شار به‌ناوه‌كانی “موجته‌با دارایی” و “ئه‌یووب ڕه‌حیمی فه‌ر”، دوو برای خه‌ڵكی سنه به‌ناوه‌كانی “زۆبه‌یر و زانكۆ زاهری” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و كچێكی لاوی خه‌ڵكی ئه‌هواز به‌ناوی “مه‌حبووبه مووسه‌وی” به برینداری كه‌وتۆته ده‌ست ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.