له‌ماوه‌ی ڕووژانی ڕابردوودا هه‌شت هاووڵاتی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری تاران چالاكێكی بواری ژنان به‌ناوی “وی‌دا ڕه‌بانی”، خوێندكارێكی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان به‌ناوی “په‌ردیس یه‌زدانی نه‌جه‌فی”، چالاكێكی ژینگه‌یی و ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌ی “نۆژین” به‌ناوی “ئیدریس منبه‌ری” خه‌ڵكی سنه، دوو ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی تاران به‌ناوه‌كانی “نه‌سیم سۆڵتان به‌یگی” و “ملیكا هاشمی”، هاووڵاتێكی خه‌ڵكی زاهیدان به‌ناوی “عه‌لی میربه‌لووچ زهی”، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی كامیاران به‌ناوی “عادڵ ئه‌حمه‌دی” و خوێندكارێكی زانكۆی تاران به‌ناوی “ئه‌میر ڕه‌زا حسێنی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.