به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی “مه‌جید موسته‌فازاده” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ كه ١١ ڕۆژ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مه‌جید موسته‌فازاده” ڕۆژی ٢٧ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ و به یه‌كێك له دووكانه‌كانی شاری مهاباد به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕگویزرا. شایانی باسه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوته‌وه.
