به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی “عه‌بدۆڵڵا حه‌مزه” كه ماوه‌ی ١٧ ڕۆژه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، چاره‌نووسی نادیاره.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “عه‌بدۆڵڵا حه‌مزه” ١٧ ڕۆژ له‌وه‌پێش به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قزه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو باوكی دوو منداڵه و له‌ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
