چاره‌نووسی سێ كچی خه‌ڵكی شاره‌كانی زاهیدان و زه‌رقان به‌ناوه‌كانی “فائێزه به‌راهوویی”، “مه‌هسا مووسه‌وی” و “مێهرسا مووسه‌وی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كچێكی خه‌ڵكی زاهیدان به‌ناوی “فائێزه به‌راهوویی” كه به‌رگری له كچێكی منداڵ به‌ناوی “ماهوو به‌لووچ” كردبوو كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیسی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كرابۆوه سه‌ری، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه كراوه و هه‌ڕه‌شیان له بنه‌ماڵه‌ی كردووه كه له سێداره‌ی ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ڕۆژی ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌ئموورانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌كی كچانه له شارستانی زه‌رقانی فارس، و ویستیان منداڵه‌كان دروشمی “سڵاو بۆ خامنه‌یی” بڵێنه‌وه، به‌ڵام قوتابیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و هێزه‌كانی ڕژیم دوو خۆشكیان به‌ناوه‌كانی “مه‌هسا و مێهرسا مووسه‌وی” له‌گه‌ڵ باوكیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه و چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.