به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به ناوه‌كانی “پژمان مورادی” و “ئه‌سرین ئه‌فسه‌ر” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “پژمان مورادی” هاووڵاتی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵی خه‌ڵكی شاری ڕه‌وانسه‌ر، مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٠ له گوندی “دێوه‌زناو”ی سه به شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی ته‌ندرووستی ناوبراون. هه‌روه‌ها، ئه‌سرین ئه‌فسه‌ر” شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی گوندی “نێ”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان ڕۆژی ٢٥ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێبه‌ش كراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.