به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوه‌كانی “حامید مه‌عرووفی” و “سه‌یران هۆرمۆزی” پاش تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ ناڕوون و نادیاره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كران به‌ڵام له‌و ڕێكه‌وته‌وه تا به ئه‌مڕۆ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی “حامید مه‌عرووفی” له‌به‌رده‌ستدا نییه و “سه‌یران هۆرمۆزی”ش گوازراوه‌ته‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێ و چاره‌نووسی دۆسیه‌كه‌ی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.