ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری “بۆجنوورد”ی سه‌ر به ئوستانی خۆراسانی شومالی به‌ناوی “به‌همه‌ن ڕه‌مه‌زانی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و چاره‌نووسی به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، “به‌همه‌ن ڕه‌مه‌زانی” پێشتریش چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری “بۆجنوورد”وه به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی دژبه ڕژیم، بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێكراوه. شایانی باسه كه تا كاتی بڵاوبوونه‌وی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و شارۆمه‌نده له‌به‌رده‌ستا نییه.