کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

نادیاری چاره‌نووسی”ئیسماعیل گرامی” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له‌ ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج

نادیاری چاره‌نووسیئیسماعیل گرامی چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له‌ ڕه‌جایی

بنه‌ماڵه‌یئیسماعیل گرامیچالاكی كرێكاری به‌ندكراو له‌ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج ڕایانگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی زیندان ناوبراویان داوه‌ته‌ به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و نێگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ن

به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌یئیسماعیل، ناوبراو له‌ به‌ندی ٧ی زیندانی ئێڤین به‌ندكرابوو به‌ڵام ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی دا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج گوازراوه‌ته‌وه‌. “ژاله‌ ڕووحزادهاوسه‌ری ئه‌و چالاكه‌ كرێكاریه‌ ده‌ڵێت: له‌ دوایین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی دائیسماعیلوتوویه‌تی كه‌ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌ و ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ هیچ زانیارییه‌كیان له‌ سه‌ر چاره‌نووسی نییه‌ و وێڕای سه‌ردانیان بۆ به‌ندیخانی ڕه‌جایی شار، هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌.