کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نادیاری چاره‌نوورسی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی سنه‌

نادیاری چاره‌نوورسی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی سنه‌

هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ ناوی “مه‌سعوود عه‌زیزی” پاش یه‌ك هه‌فته‌ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیدراه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی نێگه‌رانی ته‌ندرووستی ناوبراون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌سعوود عه‌زیزی” ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی گوڵان، به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر  و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده‌یان كردووه‌ به‌ڵام هیچ وڵامێكیان له‌ سه‌ر باروودۆخی “مه‌سعوود” ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.