کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نادیاربوونی چارەنووسی چوار چالاکی سیاسی به‌ندكراو له‌ گرتووخانه‌كانی ئێراندا

نادیاربوونی چارەنووسی چوار چالاکی سیاسی به‌ندكراو له‌ گرتووخانه‌كانی

بە تێپەڕبوونی ۵۰ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی چوار چالاکی سیاسی به‌ناوه‌كانیپژمان فاتحی،موحسین مه‌زڵووم،محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزیووه‌فا ئازه‌ربارلەلایەن ناوەندە ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌، هێشتا چارەنووسیان نادیارە و هیچ زانیارییەک له‌سه‌ر ته‌ندرووستیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

وەزارەتی تیرۆریستی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئه‌مساڵ، سه‌ره‌ڕای دەستبەسەرکرانی ئەو چوار چالاكه‌ سیاسیه‌، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا به‌ پێی ڕه‌واڵی هه‌میشه‌یی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سناریۆسازی كرد بۆیان و تاوانباریانی كرد به‌ هه‌وڵدان بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی. به‌ڵام پاش ٥٠ ڕۆژ له‌ كاتی به‌ندكرانیان چاره‌نووسیان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه‌ و وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان، هیچ وڵامێكیان له‌سه‌ر باروودۆخیان وه‌رنه‌گرتووه‌.