کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

نادیاربوونی چارەنووسی “مازیار سەیدنژاد” هەڵسووڕاوی کرێکاری

تداوم بازداشت و بی خبری از مازیار سیدنژاد، فعال کارگری

پاش مانگێک لە دەسبەسەر کردنی “مازیار سەیدنژاد” هەڵسووڕاوی کرێکاری، هێشتا هەواڵێک لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و راگیرانی لە زیندان لەدەر دەست دا نییە.

مازیار سەیدنژاد، لە رۆژی 17ی مانگی جۆزەردانەوە لە تاران دەسبەسەر کراوە. دوای مانگێک لە گیران و بەدواداچوونی زۆری بنەماڵەکەی، کاربەدەستانی حکومەتی هێشتا هیچ زانیارییەکییان لە هۆکار و تۆمەتە وەپاڵنراوەکانی ئەو هەڵسسوڕاوە کرێکارییە باس نەکردووە.