به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئەنوەر چالشی”، خەڵکی گوندی “لۆرزنە” و “کامیل سەیدان مەسکەن (جەباروەند)”، خەڵکی گوندی “چریاوا” سەر بە ناوچەی مەڕگەوەڕ، چارەنووسیان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ناڕوونە.
جێی ئاماژه‌یه كه ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هه‌تاوی، لە لقی ٦ی دادگای ورمێ بە توومه‌تی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، تۆمەتبار و گواستراونه‌ته‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ورمێ و تا ئه‌م كاته هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر باروودۆخی ژیانیان نییه و له ته‌واوی مافه‌كانی وه‌كۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌شكراون.