بهپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور”، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام کە مانگێک بهر له ئێستا لە زیندانهوه بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە، چارهنووسی نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکهی لەو پەیوەندییەدا ههتا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، دوای مانگێک لە گواستنەوەی “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور” بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە لە زیندانی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی هێشتا چارەنووسی نادیارە و ئەمش نیگهرانی لای بنەماڵەکەی دروست کردووە. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور” ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی جۆزەردانی پارهكه، هاوڕێ لەگەڵ دەیان کەسی دیکەی خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دوای نزیک بە سێ مانگ ڕاگیران لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی ورمێ و ئەشکەنجەیەکی زۆر، گوازترایهوه بۆ زیندانی ناوهندی ورمێ.