به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، چارەنووسی هاووڵاتییهكی خهڵكی گوندی “حاجیئاوا”ی ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆکان بە ناوی “فایەق شەریعەت پەنا” تەمەن ٣٥ ساڵە، پاش مانگێک لە دەستبەسەرکرانی، ههروا نادیاره.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی “فایەق شەریعەت پەنا” چەندین جار بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانیان کردووە و هێزە ئەمنییەتییەکان پێیان ڕاگەیاندووە کە “فایەق شەریعەت پەنا” بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراوە. شایانی باسه، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانی دا، تەنیا جارێک پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە. جێگهی ئاماژهیه، “فایەق شەریعەت پەنا” ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، له لایهن هێزە ئەمنییەكانی شاری بۆكان دەستبەسەر كرابوو.