به پێی ڕاپۆرته‌كان، چارەنووسی هاووڵاتییەکی ده‌سته‌به‌سه‌ر كرا‌و بە ناوی “ئەمین ئێرانیزادە” خەڵکی گوندی “قاسملوو”ی سەر بە شاری ورمێ، ناڕوون و نادیاره.
بە وتەی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، سەرەڕای چه‌ندین جار سەردانیان بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی شاری ورمێ، هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر باروودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی كۆڕه‌كه‌یان ده‌ست نه‌كه‌وتووه. جێی ئاماژه‌یه كه ڕۆژی دووشەممە ١٤ی مانگی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم به بێ هۆكار ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانه ئه‌منییه‌كانی شاری ورمێ کردبوو.