به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كرماشان به‌ناوی “فه‌ڕشاد به‌یگی”، كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كرابوو، چاره‌نووسی نادیاره.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “فه‌ڕشاد به‌یگی” حه‌فته‌ی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازتراوه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ئاگاداربوون له دۆخی ته‌ندرووستی و شوێنی ڕاگیرانی، هێزه ئه‌منییه‌كان له دانی هه‌ر جۆره زانیارییه‌ك به بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان بواردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو ساڵی ٩٣ش به‌دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به حوكمی ئێعدامی “ڕه‌یحانه جه‌باری”، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو.