کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نادیاربوونی چاره‌نووسی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ

نادیاربوونی چاره‌نووسی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ2

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ کە لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراون، زیاتر لە سێ دەیەیە کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و چارەنووسیان هەروا نادیارە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “جەعفەر ئیسماعیلی، عوسمان سەحرایی و سەعید ئارمەت” کە لە په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبەشدا حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، دوای تێپەڕینی ٣٢ ساڵ هێشتا لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراون و چارەنووسیان نادیارە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتییە ڕێكه‌وتی ١٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٨ بە تۆمەتی “کوشتنی به‌ئەنقەست” دەستبەسەر و بەبێ ئەوەی بەڵگەی سەلمێنراو بۆ سەپاندنی ئەو تاوانە هەبێت و تەنیا لە ڕێگەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی (قەسامە) واته‌ سوێندخواردن، حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.