کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

نادیاربوونی چاره‌نووسی سوهه‌یلا حیجاب له‌ زیندانی وه‌رامین

نادیاربوونی چاره‌نووسی سوهه‌یلا حیجاب له‌ زیندانی وه‌رامین2

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “سوهیلا حیجاب”، پارێزەری دەستبەسەر کراو كه‌ لە زیندانی قەرچەکی وەرامین ماوەی پێنج ساڵەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات، دوای ئەوەی لە لایەن بەندکراوێکی دیکەوە بە سەختی بریندار ده‌كرێت و ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەیانی ڕۆژی هەینی ١٧ی گەلاوێژ، “سوهەیلا حیجاب”، بەندکراوی سیاسی لە لایەن بەندکراوێکی دیکە کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر کراوە، بە پارچەی لیوانێکی شکاو هێرش کراوەتە سەری و سکی لە چەندین لاوە برینی قووڵی تێکەوتووە. شایانی باسه‌، ناوبراو دوای بریندارکرانی گوازراوەتەوە بۆ بێهداری زیندان و بەهۆی قووڵی برینەکانییەوە دەستبەجێ گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی زیندان. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سەرەڕای تێپەڕینی دوو ڕۆژ بە سەر ڕاگوێزرانی ناوبراو بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و هەروەها باری تەندروستی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.