ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت، به ناوه‌كانی “شوان شێخه” و “كاوه شه‌ریفی” له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به دوایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم، هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.