
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییانی شاری بۆکان، کە لە خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌مشاره‌دا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر کرابوون، گواستراونه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، لە ئه‌نجامی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژبه ده‌وڵه‌ت لەشاری بۆکان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم به دەیان هاووڵاتی و بەتایبەت گەنجانیان دەستبەسەر کرد و ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوەکانیان گوازته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
