به پێی ڕاپۆرتهكان، سەرەڕای تێپەڕبوونی حەفتەیەک بەسەر دەستبەسەر کرانی ژنێکی خهڵكی شاری بۆکان بە ناوی “عەزیمە ناسری”، ههتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست نییە.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، سەرەڕای تێپەڕینی حەفتەیەک بەسەر دەستبەسەر کرانی عەزیمە ناسری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە، هێشتا چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشی ههروا بێ ئاكام ماوەتەوە. شایانی باسه، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا، بنەماڵەی ناوبراو چهندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانی بۆکانیان کردووە، بەڵام پێیان ڕاگەیاندوون كه ئاگایان لە دەستبەسەر کرانی ناوبراو نییە. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، “عەزیمە ناسری” ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، هاوکات لەگەڵ شەپۆلی نوێی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان له شارهكانی كوردستان دەستبەسەر کراوە و لەوکاتەوە شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.