کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نادیاربوونی چاره‌نووسی ئانیسا جه‌عفه‌ری مێهر

نادیاربوونی چاره‌نووسی ئانیسا جه‌عفه‌ری مێهر3

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چارەنووسی “ئانیسا جەعفەری ‌مێهر”، خوێندکاری قۆناغی کارناسیی باڵای بەشی زمانناسیی زانکۆی کوردستان و چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی شاری شاباد سەر بە ئۆستانی کرماشان، پاش ١٠ ڕۆژ له‌ دەستبەسەرکرانی نادیاره‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، تەنیا جارێک پەیوەندیی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی گرتووە و لە چاوپێکەتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌‌، ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی ئانیسا جه‌عفه‌ری مێهر و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی كردبوو. ئانیسا جەعفەری‌مێهر”، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو چالاکە فەرهەنگییە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.