به پێی ڕاپۆرتهكان، بەندکراوێکی سیاسی کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە ماوەی ١٠ ڕۆژە مانی لەخواردن گرتووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “سیامەک ئەشرەفی”، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری ورمێ کە ماوهی چوار ساڵە لە زیندانه، لە ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕێبەندان مانی لە خواردن گرتووە و لە دەهەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیدایە و هەتا جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی سوورە لەسەر درێژەدانی مانگرتنەکەی. شایانی باسه، ناوبراو بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە پشت گوێ خستنی داوای ئازادی بە مەرجی لەلایەن بەرپرسانی زیندان و بێ ڕێزیی فەرمانبەرەکانی لقی ٩ی دادگای جێبەجێ کردنی حوکمەکان بە بنەماڵەکەی، مانی لە خواردن گرتووە. جێگهی ئاماژهیه، ئەو هاووڵاتییە دواتر لەلایەن دادگای ڕژیم لهمشاره بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یهكێك له حیزبه نهیارهكانی دژ به ڕژیم” حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندرا و سەرەڕای ئەوەی کە ٣ ساڵ و ٨ مانگە لە زینداندایه، تا ئێستا داوای ئازادی بەمەرجی ناوبراو لە لایەن بەرپرسانی پەیوەندیدارەوە پەسەند نەکراوە.