کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناجێگیربوونی دۆخی تەندرووستی عوسمان ئیسماعیلی له‌ نه‌خۆشخانه‌

ناجێگیربوونی دۆخی تەندرووستی عوسمان ئیسماعیلی له‌ نه‌خۆشخانه‌ 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “عوسمان ئیسماعیلی” چالاکی کرێکاریی تەمەن ٦٤ ساڵ و خەڵکی سەقز، کە لەم دواییەدا بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە زیندانی سەقزەوە مەرەخەسیی دەرمانی پێدرابوو، له‌ ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەدان نەشتەرگەریی بۆ کراوە و نزیکەکانی دۆخی تەندروستیی ناوبراویان بە مەترسیدار وەسف کردووە.

ئەو چالاکە کرێکارییە کە تووشی فه‌تق و تەنگی هەناسە و نەخۆشی دڵ بووە، بە هۆی دژایەتیی ئیداره‌ی ئیتلاعاتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کرابوو. “عوسمان ئیسماعیلی” ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای ئینقلابی سەقز بە تۆمەتی “چالاکیی دژ بە ئەمنییەتی میللی” لە ڕێگەی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم، بە ٣١ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان و هەروەها بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام له‌ كاتی بەشداریکردنی لە ڕێورەسمی بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی” بە ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.