ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێقباڵ زارعی به‌ندكراوی سیاسیی له زیندانی شاری سەقز، لە ئەنجامی مانگرتن لە خواردن، تووشی “خوێن ڕێژی داخلی” بووه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئیقباڵ زارعی”، بەهۆی مانگرتنی لە خواردن، تووشی ” خوێن ڕێژی داخلی” و نەخۆشیی چاو بووە و له دۆخێکی خراپ‌دا بەسەر دەبات و بەرپرسانی زیندان لە ئاست بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو کەمتەرخەمن”. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، لە ناڕه‌زایه‌تیی به دەستێوەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز لە ڕەوتی قه‌زایی په‌روه‌نده‌كه‌ی، دەستی دابووه مانگرتن له خواردن. شایانی باسه، دادستانی شاری سەقز، ڕەزامەندیی لەسەر ئازادکردنی ناوبراو دەربڕیبوو، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات پێشی بە ئازادکردنی گرتبوو.