به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به ئێعدام به‌ناوی “حه‌سه‌ن فیرووزی” به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه چووه‌ته كۆما و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حه‌سه‌ن فیرۆزی” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران كرا، ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌لادانی خامنه‌ییه‌وه چووه‌ته كۆما و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه. شایانی باسه كه ناوبراو به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی دوایین په‌یامی له زیندانه‌وه به‌سه‌ختی ئازار و ئه‌شكه‌نجه كراوه و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.